سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی رایگه‌یاند، پاراستنی مافی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌ركێكی دیكه‌ی گرنگی دادگایه كه ده‌بێت زامنی هه‌مو مافه‌كان بكات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و شاندی هاوڕێی سه‌ردانی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراقیان كرد، له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین گۆڕنكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه كرا.
ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، جه‌ختیان له سه‌ربه‌خۆیی دادگا كرده‌وه و هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری گرنگه بۆ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، "سه‌روه‌ری یاسا بناغه‌یه‌كی به‌هێزه له بناغه‌كانی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی پێشكه‌وتو، هاوكات بۆ پاراستنی مافه‌كانی هاوڵاتیان".
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ل جاسم محه‌مه‌د عه‌بود سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی كۆبونه‌وه و له‌و دیداره‌شدا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو ڕایگه‌یاند، "پاراستنی بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان پێویسته بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكه كه ده‌خوازێت دادگای فیدڕاڵی خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر فشاره سیاسییه‌كان".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی پاراستنی مافی هاوڵاتیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌ركێكی دیكه‌ی گرنگی دادگایه كه ده‌بێت زامنی هه‌مو مافه‌كان بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی هاوڕا بو كه رۆڵی دادگای فیدڕاڵی گرنگه بۆ پاراستنی سیسته‌می فیدراڵی و بنه‌ما ده‌ستورییه‌كان، هه‌ردولا كۆك بون كه ده‌بێت مافه ده‌ستورییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان پارێزراو بێت.