هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌کانى دوێنێ ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه که باسى ئۆپه‌راسیۆنێکى نوێى کردووه له باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا که له‌ژێر کۆنترۆڵى هه‌سه‌ده‌دایه.
ئاوێنه: دوێنێ ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى تورکیا دواى کۆبوونه‌وه‌ى کابینه‌ى کۆماریى تورکیا جارێکى دیکه نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى داگیرکاریى له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ربڕییه‌وه و ڕایگه‌یاند:" هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌ستپێده‌که‌ین".
هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌که‌ى ئه‌ردۆغاندا به‌یاننامه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند:" هیچ گۆڕانکارییه‌کى ستراتیژیى له جێگیرکردنى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه گه‌ره‌نتیکاره‌کان له ناوچه‌کانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا ڕووینه‌داوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که “په‌ره‌سه‌ندنى دۆخه‌که و نمایشکردنى هێز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکه‌وه، به‌شێکه له هه‌وڵه‌کان بۆ تێکدانى ناسه‌قامگیریى ناوچه‌که، ئامانجى داگیرکه‌رانیش سه‌رله‌نوێ زیندووکردنه‌وه‌ى داعشه".
هاوکات ئه‌وه‌شیان روونکردووه‌ته‌وه که هێزه‌کانیان لێکۆڵینه‌وه له ئاستى هه‌ڕه‌شه چالاک و پێشبینیکراوه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ناوچه‌کانى باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتى سووریا و هاوبه‌شکردنى زانیاریى له‌گه‌ڵ هێزه گه‌ره‌نتیکاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
هێزه‌کانى ئه‌مریکاو رووسیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریادا جێگیرن و بنکه‌ى سه‌ربازیان هه‌یه‌و ئه‌و دوو وڵاته‌ن که هه‌سه‌ده به هێزى گه‌ره‌نتیکارى نێوده‌وڵه‌تى باسیان ده‌کات، له هه‌ر حاڵه‌تێکى هێرشى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و میلیشیاکانیدا هه‌سه‌ده وه‌ڵام ده‌داته‌وه.