جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بوو
  2022-05-24       1171       

جارێکی دیکە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست بوو و  دابەشکردنی مسوچە لە گەرمیان راگیرا، بەرێو بەری بانکی گەرمیانیش دەڵێت، پارەیان پێنەگەیشتووە و سبەینێ دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنی مووچە.   

ئاوێنە: بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە 24-5-2022، مووچەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و رۆشنبیری دابەش کرا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە لە بانکی گەرمیان، موچەکە بە فەرمانگەکانی ئەو دوو وەزارەتە لە گەرمیان نەدرا.   

ئاریا ئەنوەر، بەرێوبەری بانکی گەرمیان هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە، "پارە نەگەیشتووە بە بانکەکەمان بۆ دابەشکردنی مووچە."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەن بانکی گشتیی هەرێمەوە ئاگادار کراونەتەوە کە سبەینێ پارەی پێویستیان بەدەست دەگات و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەنەوە.  

سەبارەت بەوەی ئەو وەزارەتانەی کە سبەینێ مووچەیان دابەش لە گەرمیان مووچە وەردەگرن، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان ڕایگەیاندووە، "هەوڵ هەیە مووچەی ئەوانیش لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×