مه‌سرور بارزانی له‌داڤۆس ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه سیاسییه‌و جێبه‌جێی ناكه‌ن. به‌وته‌ی ئه‌و، "چونكه بڕیاره‌كه ده‌ستوری عێراقی پێشێلكردوه‌و دژی مافه ده‌ستورییه‌كانمانه". له‌باره‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێریشه‌وه بارزانی وتی، "هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر وه‌ك فشارێك به‌كارهێنرا بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌نێوان كورد‌و سوننه‌و شیعه دروستكرا.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆڕبەندی ئابوری جیهانی لەداڤۆس بەشداری له‌پانێلێکدا كرد به‌ناونیشانی "پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هادلی گامبێڵ، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (CNBC)و به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه له‌مه‌سرور بارزانی پرسی، ئایا حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه رێز له‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كرێت له‌باره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان؟
مه‌سرور بارزانی وتی، "حكومه‌ته‌كه‌ی من، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان هه‌یه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌مویان بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه بڕیارێكی سیاسیی بوو، نه‌ك یاسایی‌و به‌گوێره‌ی ده‌ستور نه‌بوو، به‌گوێره‌ی یاسا‌و مادده‌كانی ده‌ستور نه‌بووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌ستور دانه‌مه‌زراوه‌و ئه‌م بڕیاره سیاسییه‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لایه‌نێكی یاسایی ده‌ریكردووه، نه‌خێر ئه‌مه ناوچه‌یه‌ك و شوێنێك نییه بتوانین ئه‌و بڕیاره په‌سند بكه‌ین، چونكه پێشێلی ده‌ستوری عێراق و مافه ده‌ستورییه‌كانمانه، ده‌ستور له‌سه‌روی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه پابه‌ندی ده‌ستورین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین مافه‌كانمان پێشێل بكرێن."
وتیشی، "ئه‌مڕۆش ئه‌و بڕیاره سیاسییه‌ی به‌ناوی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاساییه‌وه، كه پێی ده‌وترێت دادگای فیدراڵی ده‌ركراوه، به‌ناوی یاساییه‌وه كراوه، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، عێراق ئه‌وه‌نده كێشه‌ی هه‌یه، كه پێویست ناكات كێشه‌ی دیكه‌ی بۆ دروستبكرێت."
به‌ڕێوبه‌ری پانێله‌كه له‌مه‌سرور بارزانی پرسی، "ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر هێرشه موشه‌كییه‌كان قسه بكه‌ین، ئێوه ناتوانن به‌رگری له‌خۆتان بكه‌ن، هاوبه‌شه‌كانتان له‌ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی كه‌نداو لێره‌ن، په‌یامتان چییه بۆ ئێران‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانن چۆن هاوكار بن؟".
له‌وه‌ڵامدا مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت به‌گشتیی له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه بدوێین، به‌تایبه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م هێرشانه به‌هۆی نه‌بونی تێگه‌یشتنی ته‌واو رویاندا. هه‌ندێك وڵات مه‌یلی سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆیان هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێشتر له‌ئۆكتۆبه‌ری رابردو به‌ڕێوه‌چو، خه‌ڵك بڕیاریدا چ جۆره عێراقێكی ده‌وێت، هاوپه‌یمانی دروستكرا. وه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی براوه‌و دۆڕاو هه‌یه."
وتیشی، "براوه‌كان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێنن. چونكه عێراق تاكه نمونه‌یه له‌جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه موشه‌كیانه وه‌ك فشارێك به‌كارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له‌نێوان كورد‌و سوننه‌و شیعه دروستكرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هاوپه‌یمانییه بكشێینه‌وه. په‌یامێكی دیكه‌شی هه‌بوو، كه هه‌ژمونی وڵاتان له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه. بۆ سنورداركردنی ئه‌و هێرشانه پێویستی به‌هه‌وڵێكی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌ئه‌مه‌ریكاو ئه‌و وڵاتانه‌ش، كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌عێراق هه‌یه."
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "پێویسته رێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له‌عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ستبهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به‌جۆرێك بن كه زیادبونی هه‌ژمون له‌عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به‌كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت‌و به‌رگری له‌خۆی‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات‌و نه‌بێته مه‌یدانێك بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی بكرێته سه‌ر، موشه‌كی ئاراسته بكرێت و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به‌وڵاتانی دیكه ئه‌جێندای خۆیانی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ن."