په‌رله‌مانتار موسە‌ننا ئە‌مین له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوه‌وه‌و داوایلێكرد كه "ئە‌گە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێم ڕاستگۆیە لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیا، دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی ھە‌رێم دابخات بە‌ڕوی ھە‌ر فڕۆكە‌یە‌ك كە ڕاستە‌وخۆ یان ناڕاستە‌وخۆ پە‌نابە‌ران دیپۆرت دە‌كاتە‌وە".
ئاوێنه: ئە‌مڕۆ سێشه‌ممه، موسە‌ننا ئە‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوه‌وه. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "دە‌بێت ھە‌وڵی جدی بدرێت بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی پە‌نابە‌رانی كورد لە‌بە‌ریتانیا، پێویستە وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ی عێراق زانیاری پێویست بدات بە‌سە‌فارە‌ت‌و قونسوڵخانە‌كانی بە‌ریتانیا لە‌عێراق كە ھیچ كە‌سێك بە‌نایاسایی دیپۆرت نە‌كرێتە‌وە، ھە‌روە‌ھا عێراق ھاوكارنە‌بێت لە‌دیپۆرتكردنە‌وە‌یان".
موسە‌ننا ئە‌مین داواشی له‌فوئاد حسێن كردووه، "ئە‌گە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێم ڕاستگۆیە لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیا، دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی ھە‌رێم دابخات بە‌ڕوی ھە‌ر فڕۆكە‌یە‌ك كە ڕاستە‌وخۆ یان ناڕاستە‌وخۆ پە‌نابە‌ران دیپۆرت دە‌كاتە‌وە".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، "وە‌زیری دە‌رە‌وە‌ی عێراق بە‌ڵێنیدا ئە‌وان وە‌ك وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە بە‌جدی ئیش لە‌سە‌ر كە‌یسی ئە‌و پە‌نابە‌رانە دە‌كە‌ن.