نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌ریتانیا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و وڵاته له‌ئارادا بێت.
ئاوێنه: له‌ڕونكردنه‌وه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەریتانیا هاتووه، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ‌و هاوکات به‌ڕونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم‌و کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوەو هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه "هه‌رێمی کوردستان‌و شانشینی یه‌کگرتو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو به‌دواداچوونی تاوانباران‌و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن‌و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن."
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ڕونکردنەوەیەکی پێویست لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا:
دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانین ڕای بگەیەنین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندیه دولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌نده‌ن