عێراق كاره‌باكه‌ی‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ بەتۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداوه‌وه‌
  2022-05-24       372       

له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئەمڕۆ سێشەممەی‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، به‌ستنه‌وه‌ی‌ تۆڕی‌ كاره‌بای‌ عێراق بەتۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداوه‌وه‌ په‌سه‌ندكرا.

ئاوێنه‌: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران کۆبوەوە، لەکۆبونەوەکەدا پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق بەتۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو پەسەندکرا، وەک بەرپرسان دەڵێن ئەو هەنگاوەش کاریگەری باشترکردنی دۆخی کارەبا دەبێت.

ئەرکان شیبانی، وەزیری گواستنەوەو پەیوەندییەکانی عێراق بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عێراق و وڵاتانی کەنداو کاریگەری لەسەر باشترکردنی وزەی نیشتیمانی وڵات دەبێت، بەتایبەت کە تا وەرگرتنی وزەی کارەبا، بەغدا هیچ پارەیەک بۆ پڕۆژەکە خەرج ناکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ کراوەو سەرۆک وەزیران داوایکردوە بەپەلە چارەسەر بۆ ئەو کێشانە بدۆزرێنەوە کە هاوڵاتیان لە کاروباری رۆژانەیاندا روبەڕوی دەبنەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×