2022-05-24   694     
ده‌زگای رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه "پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لەرێگای موشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیانکردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له(چیای بێخێر) لەنێوان شاری دھۆک‌و زاخۆ، كه بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه‌و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت‌و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک، کەناڵی دھۆک تیڤی، رادیۆی زاخۆ، کەناڵی دەلال تیڤی‌و چەند رادیۆ‌و کەناڵێکی دیکە کە لەرێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامەو پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن."
ئاوێنه: راگەیاندراوێک لەده‌زگای رۆشنبیر‌و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە:
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ چەکدارانی پەکەکە لە رێگای مووشەکەوە ھێرشێکی ترسنۆکانەیان کردە سه‌ر بنكه‌یەکی په‌خشی دەزگاکەمان له(چیای بێخێر) لە نێوان شاری دھۆک و زاخۆ، كه بەھۆیەوە زیانێکی زۆری مادی به‌ر باڵه‌خانه و ئامێرەکانی بنكه‌کە گەیشت و بووە ھۆی وەستاندنی پەخشی رادیۆی دھۆک و کەناڵی دھۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆ و کەناڵی دەلال تیڤی و، چەند رادیۆ و کەناڵێکی دیکە کە لە رێگای ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامە و پڕۆگرامەکانیان بۆ ئەو دەڤەرە دەکەن.
له كاتێكدا ئێمه ئه‌م كرده‌وه ترسنۆکانەیە به‌توندترین شێوه ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین كه به ئامانجگرتنی بنكه‌ی په‌خش و کەناڵە میدیاییەکانی دەزگاکەمان جگه له ترس و تۆقینی په‌كه‌كه له ده‌نگی دلێر و بوێر و راست بێژی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانایه‌كی تر ناگه‌یەنێت.
هه‌وڵی نه‌زۆكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ كپكردنی ده‌نگی حه‌قبێژان و ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی میدیاکار و راگەیاندنەکانی پارتی، بۆ په‌رده پۆشكردنی كارە نایاسایی و داگیركارییه‌كانیانه له هه‌رێمی كوردستان بۆیه ترسنۆكانه په‌لاماری یه‌كێ له بنکه ھەرە پێشکەوتووەکانی په‌خشی ده‌زگای رۆشنبیر و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌دەن كه ئه‌م بنكه‌یه جگه له بنكه‌یه‌كی په‌خشی میدیایی، نیشانه‌ی شارستانی و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستانه و، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نیه بۆ به‌ئامانجگرتنی.
ھەروەکو ئاشكرایه ئه‌و كرده‌وه ناڕەوایەشیان نیشانه‌ی داڕمان و شكستی بەرنامە و فکری بەسەرچووی ئه‌و تاقمه سه‌رلێشێواوه‌یه، كه په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی نامرۆڤانە و نایاسایی ده‌به‌ن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تاوانكاریی و داگیركارییه‌كانیان.
جارێكی دیکە ئه‌م كرده‌وه‌یە ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش له چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرن و چیتر نەبنە ھۆکاری ھەڕەشە و نا سەقامگیریی.
ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٤ـی ٥ـی ٢٠٢٢