"یەكێتی سورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن"
  2022-05-24       507       

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت، سبەینێ كۆبونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامده‌درێت. هاوكات جه‌خت له‌هه‌ڵوێستی‌ حزیه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.

ئاوێنه‌: لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان به‌میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌ ڕاگەیاندووه‌، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ كۆبونەوەی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.

وتیشی‌، یاسای هەڵبژاردن دەبێت هەمواربكرێتەوەو ئەو یاسایە 30 ساڵ تەمەنیەتی، یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری و سەربەخۆكان داوای هەمواركردنەوەی یاساكە دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی راشیگه‌یاندووه‌، “یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دەبێت سیستمی هەڵبژاردن بكرێتە فرەبازنەیی و كورسیی كۆتەكان یەكلابكرێنەوە و تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە ئەو كات هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

به‌پێی‌ فه‌رمانێكی‌ هه‌رێمیی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 2022/10/1ی‌ وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشانكردووه‌، به‌ڵام پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر سیسته‌می‌ ھەڵبژاردن‌و شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كورسی‌ پێكهاته‌كان ناكۆكن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×