مەلا بەختیار بە دووری دەزانێت بەغدا بتوانێت هێز بنێرێتە سەر هەرێم بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان
  2022-05-25       418       


مەلا بەختیار بە دووری دەزانێت بەغدا بتوانێت هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان و دەڵێت، "مەگەر بە هاوکار و پلانی وڵاتێکی دراوسێ ئەو کارە بکات."  

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (25ی ئایاری 2022) گوتی، پێویستە پرسیار بکرێت بۆچی حکومەتی عێراقی دەستوور جێبەجێ ناکات، "ئەگەر بەغدا لەسەر کێشە دەستوورییەکان، نەوت و غاز، بودجە و مووچە، پێشمەرگە و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەڵێن و کێشەکانی جێبەجێ بکردایە، ئەمە ڕووی نەدەدا."  

دەشڵێت، "هەروەها هەرێمی کوردستانیش کاتێکی زۆری بە فیڕۆدا، دەبووایە زۆر زووتر وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکانی ئاگادار بکردایەتەوە کە بەغدا پابەندی بەڵێن و ڕێککەوتنەکان نابێت."   

لەبارەی ناردنی هێز لەلایەن بەغداوە بۆسەر هەرێم، مەلا بەختیار گوتی، "هیچ شتێک لە سیاسەتدا دوور نییە، بەڵام ئەوەندەی من نەخشەی سیاسی و کێشەکانی لایەنە سیاسییەکانم خوێندووەتەوە، ناردنی هێز لەلایەن بەغداوە بۆسەر هەرێم بۆ ئەمساڵ و ساڵی ئایندەش بەدوو دەزانم، بەغدا ناتوانێت وەها کارێک بکات مەگەر بە دەستکیسەی دەوڵەتێکی هەرێمی، ئەگەرنا بۆخۆی توانای ئەو کارەی نییە."

مەلا بەختیار وتی، "هێشتا بوارێکی زۆر ماوەتەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان و لێکتێگەیشتن، ناکرێت لەسەر ئەم کێشانە و پێش ئەنجامی کۆبوونەوە و دانوستانەکان، بەغدا پەنا بباتە بەر هێز."  


 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×