شاسوار عەبدولواحید: شەش مانگە نوێنەرانی هەرێم ناچنە بەغدا بۆ وەگرتنی دەرمان
  2022-05-25       398       

بەقسەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ "ماوەی شەش مانگە نوێنەرانی هەرێم ناچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی دەرمان."

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، هۆكاری ئەوەشی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە "تاوەکو هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکانی هەرێم دەرمانیان دەست نەکەوێت و لە کەرتی تایبەت بیکڕێت، لە سود و بەرژەوەندی کۆمپانیا حیزبییەکان."

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی وتوە"ئەمڕۆ فراکسیۆنی نەوەی نوێ توانی بایی دەیان ملیۆن دۆلار دەرمان بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری پەیدا بکات و هەروەها پێشتریش هی هەولێر و دهۆک بەڕێکەوتوە."

هەروەها سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە: ئەو دەرمان و پێدوایستیە پزیشكیانەی كە وەزارەتی تەندروستی بەغدا بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی دابینكردوە، بەرپرسانی سلێمانی نایەن بەدەمیەوە، بۆیە وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ خۆمان چوین بۆ بەدواداچونی ئەو دەرمان و پێداویستیە پزیشكیانە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×