وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ئامارهكه، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا هەزارو 937 پشكنینی نوێ ئەنجامدراونو 19 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراونو 48 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.