عەلی حەمەساڵح: لە كۆبونەوەكانی ئەمڕۆدا بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن درا
  2022-05-25       367       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە كۆبونەوەكانی ئەمڕۆدا هەم یەكێتی و پارتی و هەم سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن دراوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"چۆن لە کۆبونەوەکانی ئەمڕۆدا هەڵبژاردن دواخرا! ئەمڕۆ هەم پارتی و یەکێتی و هەم سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان.. ڕێککەوتون تاوەکو تەوافق نەکرێت لە نێوان لایەنەکان یاسای هەڵبژاردن هەموار ناکرێتەوە، تاوەکو یاسای هەڵبژاردن هەموارنەکرێتەوە بە تەوافق کۆمسیۆن متمانەی پێنادرێتەوە."

وتوشیەتی"ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا وادەی یاسایی تەواوبوە، دەڵێ: تاوەکو متمانەمان پێنەدرێتەوە هیچ ئامادەکاریەک بۆ هەڵبژاردن ناکەین."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشداوە كە "بۆ یاسای هەڵبژاردن، داوا دەکرێت کوردستان بکرێتە چوار بازنەو کۆتاکان دابەشبکرێت و میکانیزمێکی گونجاو دانرێت و نەبنە موڵکی هیچ حیزبێک و تۆماری دەنگدەران پاک بکرێتەوە! ئایا هیچ ئاسۆیەک هەیە بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەمە، لە ئێستادا نیە، گریمان لە سێ مانگی ئایندەدا دەکرێت. دوای ئەوە بۆ ئەوەی کۆمسیۆن هەم تۆمارەکەو هەم ڕێوشوێنەکانی تر بگرێتە بەر، ئەم پرۆسەیە نزیکەی (٩ مانگی)  دەوێت."

وتوشیەتی"واتە: بەدڵنیایەوە هەڵبژاردن لەم ساڵدا ناکەن و کە هەموشیان لەسەری ڕێککەوتون، ئیدی کۆبونەوە لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان جگە لە شتێکی شکلی چیە!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×