كەشناسی هەرێم: ئەمشەو شەپۆلێكی خۆڵبارین ئەم ناوچانە دەگرێتەوە
  2022-05-25       758       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمشەو شەپۆلێکی لاوازی خۆڵبارین هەندێ ناوچەی هەرێم بگرێتەوەو بۆ سبەینێ پێنجشەممە كاریگەری شەپۆلەكە لە تەواوی ناوچەكان نەمێنێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو پێشبینی شەپۆلێکی لاوازی خۆڵبارین لە هەندێ ناوچەی هەرێم دەکەین بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان و باشوری شاری سلێمانی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەگەری کەمبونەوەی مەودای بینین هەیە بۆ کەمتر لە 3 کم لەهەندێ ناوچە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن."

كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكردوە"بۆ بەیانی پێنجشەممە کاریگەریی خۆڵبارین لە تەواوی ناوچەکان نامینێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×