حكومەتی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی لێخۆشبون لە قەرزەكانی لای هاوڵاتیان دیاریكرد
  2022-05-25       672       

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 6ی 6ی 2022 كۆتا وادەی جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبینی لەسەدا 15یە لەو پێشینانەی حكومەت كە لای هاوڵاتیانە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە گشتاندنێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی كردوە رایگەیاندوە، كۆتا وادەی رێنمایی تایبەت بە  لێخۆشبون بە رێژەی لەسەدا 15ی لەو پێشینانەی حكومەت كە لای هاوڵاتیانە: وەك پێشینەی خانوبەرەو فەرزی سندوقی نیشتەجێبون و بانكی خانوبەرەو پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچوك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵ و پێشبینەی پیشەسازی و گەشتیاری، دیاریكردوە.

بەپێی گشتاندنەكە رۆژی 6ی 6ی 2022 كۆتا بەروارە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژى سێشەممە (٣١ى ئایارى ٢٠٢٢) دوایین وادەیە بۆ لێخۆشبون لە سەدا ١٥ى کرێی کارەبا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×