ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی شارەكە دەكات لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لە ئەگەری بونی "ماددەی ژەهراوی" لەناو ئاردی سفری هاوردە ئەوەش لە رێگەی پشكنینی نمونەی ئەو ئاردەوە.
ئاوێنە: ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای یاداشتێكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەن، نوسراوێكی ئاڕاستەی بەڕێەبەرایەتی گشتی تەندروستی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ، بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەو بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی كردوە داوای لێكردون لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنن بۆ وەرگرتنی نمونەی ئاردی سفری هاوردە بەمەبەستی پكشنینی ئەگەری بوونی ماددەی ژەهراوی لەناو ئەو ئاردەدا.
هەروەك داواشی لێكردون لە ئەنجامەكەی ئاگاداریان بكەنەوە.
