وەزیرى سامانە سروشتییەکان دەستى لەکارکێشایەوە
  2022-05-26       558       

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى پەسەند کردووە.  

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرکى حکومەت، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.  

دەقی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:  

لە ماوەی رابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆڵەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لەبەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەستلەکار کێشانەوەی ئاراستەی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرد.  

بۆ ئەوەی ئامادەنەبوونی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاروباری وەزارەت نەبێت، بەڕێز سەرۆکی حکومەت دەست لە کارکێشانەوەکەی پەسند کرد و بڕیاری داوە کە بەرێزیان وەک راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری وزە، بەپێی توانا و دۆخی تەندروستیی، لە خزمەت بەردەوام بێت. لە هەمان کاتدا بەڕێز کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×