حەلبوسیی لە پارێزگای موسڵ ئیمتیاز بە کۆمپانیا تورکییەکان ده‌دات
  2022-05-26       388       


چالاکێکی سیاسیی پارێزگای نەینەوا رایگه‌یاند، محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سه‌رۆكی پارتی تەقەدوم، بۆ کارکردن و پێدانی مۆڵەتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگای نەینەوا ئیمتیاز بە کۆمپانیا تورکییەکان ده‌دات و هه‌ژمونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ پارێزگاكه‌ زیاد ده‌كات.

ئەحمەد خالید چالاکی سیاسیی لە شاری موسڵ لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، محەمەد حەلبوسیی لەڕێگای هێنان و سەپاندنی کۆمپانیا تورکییەکان بەسەر هەموو کەرتە جیاوازەکانی پارێزگای موسڵ، دەیەوێت هەژموون و دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا لەو پارێزگایە فراوان بکات.

بە وتەی ئه‌حمه‌د خالید، "ئەو هەنگاوانەی حەلبوسیی لەچوارچێوەی پڕۆژەی فراوانکردنی هەژموون و دەسەڵاتی تورکیایە بەسەر پارێزگا سوننییەکانی عێراق، هەربۆیە تێبینی دەکرێت حەلبوسیی جگە لە کۆمپانیاکانی تورکیا، ڕێگریی و ئاستەنگ بۆ کارکردنی کۆمپانیای وڵاتانی دیكه‌ لە موسڵ دروستدەکەن" و ده‌شڵێت، "کۆمپانیا فەڕەنسییەکان کە ڕێگریان لێکرا فڕۆکەخانەی موسڵ نۆژەن بکەنەوە، لەبری ئەوە پڕۆژەکە درا بە کۆمپانیایەکی تورکی کە تاوەکو ئێستا تەنیا 1%ی کارەکانی تەواو کردوە".

ئەو چالاكوانه‌، حەلبوسیی تۆمەتبار دەکات بەوەی بەشێکە لە پڕۆژەی تورکیا بۆ سەپاندنی هەژموون و فراوانخوازیی بەئاڕاستەی پارێزگا سوننەنشینەکانی عێراق بەتایبەتی بەئاڕاستەی پارێزگای نەینەوا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×