دەستەی ژینگە: ١٠٠ ملیۆن دۆنم دارستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە سووتاون
  2022-05-26       446       

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرش و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە ١٠٠ ملیۆن دۆنم دارستان لە هەرێمی کوردستان سووتاون و لەناوچوون.

ئاوێنه‌: عەبدولڕەزاق خەیلانی، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لە کاریگەریی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران کردووە لەسەر ژینگەی باشووری کوردستان و ڕایگەیاندووە: هەموو ڕۆژێک لەسەر سنوورەکان تۆپباران و شەڕە، هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دارەکان لەسەر سنوور دەبڕنەوە یان تۆپبارانی دەکەن و دەیسووتێنن، ئەوەش کاریگەریی هەیە لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی سەوزایی.

خەیلانی ئاشکراشی کردووە، لە ساڵی ٢٠١٠ تا ساڵی ٢٠١٩ بەپێی لێدوانی سەرۆکی دەستەی ژینگە، بەنزیکەیی ١٠٠ ملیۆن دۆنم دارستان لە باشووری کوردستان بەهۆی هێرش و تۆپبارانی دەوڵەتی تورک و ئێرانەوە سووتاوه.

دەشڵێت: تورکیا و ئێران ناوچە سنوورییەکان هەم تۆپباران دەکەن هەم ئۆپراسیۆنی سەربازیی تێدا ئەنجام دەدەن، دەبێتە هۆی شکاندن و سوقتاندنی دارەکان، هەموو ئەوانە هۆکارن بۆ تێکچوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×