بلاسخارت بۆ دوو مەبەست لەگەڵ لایەنەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە
  2022-05-26       602       

بڕیارە كاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە شاری هەولێر، جێنین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، پرسی هەڵبژاردن و ئاشتەوانی ناوماڵی كورد و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە دەبن.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا كەسی یەكەمی چوار لایەنی سیاسی بەشداری تێدا بكەن كە بریتین لە بافل جەلال تاڵەبانی لە یەكێتی، عومەر سەید عەلی لە گۆڕان، عەلی باپیر لە كۆمەڵی دادگەریی، شاسوار عەبدولواحید لە نەوەی نوێ.

هەرچی پارتی و یەكگرتووی ئیسلامییە بە دوو بەرپرسی باڵا بەشداری دەكەن ئەوانیش فازڵ میرانی لە پارتی، سەلاحەدین بابەكر لە یەكگرتوو.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس دوو بابەتی سەرەكی دەبنە تەوەری كۆبوونەوەكە ئەوانیش پرسی هەڵبژاردن و میكانیزمەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ تاوتوێكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×