پەڕلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەندكرد
  2022-05-26       626       

پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە تێكڕای دەنگ پڕۆژە یاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەندكرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمان پڕۆژە یاسای بەتاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەندكردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پەسەندكردنی پڕۆژە یاساكە بە كۆی دەنگی پەرلەمانتارانی ئامادەبوی دانیشتنەكە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×