"ڤیدیۆ؛ بۆردومانێكی فڕۆكەی توركیا لە سنوری ئامێدی شەهیدو برینداری لێكەوتەوە"
  2022-05-26       794       

بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا لە سنوری ناحیەی بامەڕنی سەربە قەزای ئامێدی، دو منداڵ شەهیدبون و برینداریش هەیە.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی نزیك لە پەكەكە، سوپای توركیا لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەو هاوڵاتیانەی بۆردومان كردوە كە بۆ گەشت رویان لە گوندی "زیوەسەر"ی سەربە ناحیەی بامەڕنی كردوەو ژن و منداڵیان لەگەڵدا بووە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئەنجامی بۆردومانەكە دو منداڵ شەهیدبون كە تەمەنیان لە خوار 10 ساڵانەوەیەو هەروەها برینداریش هەیە بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەیان نەزانراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×