قائیمقامی قەزای ئامێدی دەڵێت: پەكەكە تەقەی لە خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە كرد
  2022-05-26       485       

قائیمقامی قەزای ئامێدی دەڵێت، هێزەكانی پەكەكە تەقەیان لە خاڵیكی هێزەكانی پێشمەرگە كردوەو پێشمەرگەیەك برینداربوە.

ئاوێنە: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، هێزەكانی پەکەکە لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ تەقەیان لە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە کردوەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بە سوکی برینداربوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی بامەڕنی لە قەزای ئامێدی لە بۆردومانێكدا دو منداڵ شەهیدبون و كەسێكی دیكەش برینداربون.

هەرچەندە میدیاكانی پەكەكەو شایەتحاڵەكان باسیان لەوە كرد كە بۆردومانەكە لەلایەن فڕۆكەی توركییەوە ئەنجامدراوەو هاوڵاتیانی ناوچەكەی لە سەیرانگای گوندێكی سنورەكە كردۆتە ئامانج، بەڵام دژە تیرۆری كوردستان(پارتی) رایگەیاند، هێرشەكە بە "موشەك" لەلایەن پەكەكە ئەنجامدراوەو پارێزگاری دهۆكیش پەكەكەی تۆمەتباركرد بە ئەنجامدانی هێرشەكە بەبێ ئەوەی جۆری هێرشەكە رونبكاتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×