موقتەدا سەدر وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە
  2022-05-27       489       


ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە توندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەداتەوە .

ئاوێنه‌: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو دژی پەسەندكردنی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلن كە دوێنێ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكرا.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە تویتێكدا بە توندی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای دایەوە و ڕایگەیاند، “دژایەتی هیچ ئایینێك ناكەین، بەڵكو دژایەتيی توندڕەوی و تیرۆر دەكەین”.

موقتەدا سەدر ڕاشیگەیاندووە، ” ئێمە پارێزگاریمان لە مەسیحی و پێكهاتەكان كردووە و ئەوە ئێوەن عەرەب و موسڵمان لە وڵاتەكەتان دەردەكەن”.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×