بزووتنەوەی "عەسائیبی ئەهلی حەق" کە سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە، ڕۆژی یەکشەممە وردەکاریی دەستپێشخەرییەکی "نافەرمی ڕانەگەیەندراو"ی ئاشکرا کرد کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیییەوە ئاڕاستەى ڕەوتى سەدری کراوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت.
ئاوێنه: وتەبێژی بزووتنەوەکە، نەعیم ئەلعەبودی، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، چەند رۆژێك لەمەوبەر دەستپێشخەرییەكی نافەرمی لەلایەن چوارچێوەكەوە هەبوو، "بە رەوتی سەدریمان وت: با بەشداری حكومەت بین بۆ ئەوەی کۆتایی بە بنبەستى سیاسی بهێنن، ڕەوتى سەدر کاندیدى سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات، چوارچێوەش مافى ڤیتۆکردنى هەبێت ئەگەر بەدڵى نەبوو، ئەوکات فەتح و لایەنەکانی دیکە دەبنە ئۆپۆزسیۆن".
ئەلعەبودی دەشڵێت، وەڵامى رەوتى سەدر ئەوەبووە کە ئەوان لە پێکهێنانی حکومەتدا تەنیا بەشداری فەتح و هێزەکانی دەوڵەتیان دەوێت.
بەوتەى ئەلعەبودی، چاوەڕواندەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا چوارچێوە و رەوتى سەدری نزیک ببنەوە، چوارچێوە جەختدەکاتەوە کە ناکرێت هەندێ لەلایەنەکان ڕەوانەی ئۆپۆزسیۆن بوون بكرێن چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە.
سەبارەت بە "هۆکارەکانی ترس لە بوون بە ئۆپۆزسیۆن"، ئەلعەبودی وتی "بێمتمانەیی لەنێوان لایەنەکان هەیە و ترس لە سەرکوتکردنی سیاسی هەیە، هەروەها دامەزراوەمان نییە کە ئۆپۆزسیۆن بپارێزێت".