سبەی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك دەكات
  2022-05-30       414       

سبەی سێشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك دەكات. ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیش دەڵێت، هەفتەیەك دوای خوێندنەوەی دوەم، پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان پەسەنددەكرێت.

ئاوێنە: سبەی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك دەكات.

ستار عتابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاندوە، ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبۆتەوەو هەوڵدەدەن یاساكە لە سەقفی 25 ترلیۆن دیناردا پەسەندبكەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاساكە دەكرێت و هەفتەیەك دوای ئەوەش دەخرێتە دەنگدانەوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە پڕۆژە یاساكە بەزۆرینەی دو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندەكرێت و هۆشدارشی دایە هەندێك لە لایەنە سیاسیەكان كە یاساكە تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×