بە چەند موشەكێك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار
  2022-05-30       466       

ئەمشەو دوشەممە، بە پێنج موشەك هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە پێنج موشەكەكە لە نزیك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد كەوتونەتە خوارەوە.

بەپێی قسەی سەرچاوە ئەمنییەكان، موشەكەكان لە لای رۆژئاوای بنكەكەوە ئاڕاستە كراون و زیانی گیانیان لێ نەكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×