پیاوێك هاوسەر و منداڵەكانی فڕێدەداتە رووباری فوراتەوە
  2022-06-02       492       

لە هەوڵێكی خۆكوشتندا پیاوێك لە پارێزگای بابل هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی و دواتریش خۆی هەڵدەداتە رووباری فوراتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رزگار دەكرێن، بەڵام یەكێك لە منداڵەكان گیان لەدەست دەدات.

ئاوێنه‌: عەمید ماهر تركی شمەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی تایبەت بە رووبارەكان لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای بابل رایگەیاند: پیاوێك هەوڵی كوشتنی خێزانەكەی و خۆشی داوە و هاوسەرەكەی و دوو منداڵەكەی و دواتر خۆشی هەڵداوەتە رووباری فوراتەوە.

رونیشیكردووەتەوە، دوای ئەوەی هەواڵیان لەسەر هەوڵەكە پێگەیشتووە، مەفرەزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانراوە پیاو و ژنەكە و یەكێك لە منداڵەكان رزگار بكرێت.

شمەری ئاشكرای كردووە، بەڵام یەكێك لە منداڵەكان نقووم بووە و گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×