بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی ئاماژەبەوە دەكات بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەناحیەی سێوسێنان 8 دۆنم لەپوشو پاوان دەسوتێت، باس لەوەش دەكات هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بوە.
ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانو ژینگەی سلێمانی لەسەر سوتانی 8 دۆنم لەپوشو پاوان لەگوندی "تەكێ" ی سەر بە ناحیەی سێوسێنان لەقەزای قەرەداغ راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە، باس لەوەش دەكات پۆلیسی دارستان بەهاوكاری تیمی ئاگر كوژێنەوەو خەڵكی ناوچەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردوە.
راگەیەنراو
لە سێوسێنان (8) دۆنم پوش و پاوان سوتا
ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەی ساڵانە بە چەند هۆکارێکی جیاواز زیانێکی زۆر بە دارستانەکان دەگەیەنێت لهگهڵ ئهوهی كوژاندنهوه و كۆنترۆڵ كردنیان كارێكی زهحمهته هاوكات زیانێكی زۆر بهسروشت و ژینگهی كوردستان دهگهیهنێت بهو هۆكارهوه له سنوری سێوسێنان (8) دۆنم پوش سووتا .
ئاگرێک لە سنوری گوندی (تەکێێ ) ی سەربە بنکەی سێوسێنان کەوتەوە ، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سێوسێنان سەر بەپۆلیسی دارستانی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو بەهاوکاری لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەو خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و ڕێگە لەزیاتر تەشەنەکردنی بگرن .
زیانی ئاگرەکە (8) دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاوە .
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەکان شۆرتی کارەبا بووە .