"پارەی‌ موچەو نیوێك لەبەردەستە، کەچی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ موچەی‌ مانگی‌ 5 لەماوەی‌ 21 ڕۆژدا دابەشدەکات"
  2022-06-04       833       

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لەپەرلەمانی‌ کوردستان ده‌ڵێت، پارەی‌ موچەو نیوێك لەبەردەستە، کەچی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ موچەی‌ مانگی‌ 5 لەماوەی‌ 21 ڕۆژدا دابەشدەکات.

ئاوێنه‌: عومەر گوڵپی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ بۆ هەر مانگێک، بەبێ (٢٠٠ ملیار) دینارەکەی‌ بەغدا، هەرێمی‌ کوردستان نزیکەی‌ (1,210,000,000,000 یەک ترلیۆن‌و دووسەدو دە ملیار ) دینار داهاتی‌ هەیە، بەمجۆرە (نزیکەی‌ ٨٨٠ ملیار لە نەوتەوە، ١٥٠ ملیار دینار لە گومرگ، ٥٠ ملیار دینار لە باج، ١٠٠ ملیار دینار لە ڕسومات، ٣١ ملیار دینار لە هاوکاری‌ هاوپەیمانان).

راشیگه‌یاندووه‌، خەرجی‌ بۆ هەرمانگێک بە نزیکەیی‌ بریتیە لە (1,050,000,000,000 - یەک ترلیۆن‌و سەدو پەنجا ملیار دینار)، بەمجۆرە: (902 ملیار دینار بۆ مووچە، نزیکەی‌ 100 تا 150 ملیار دینار بۆ خەرجی‌ وەزارەتەکان‌و خزمەتگوزاریی‌)، پڕۆژەش زۆرینەی‌ وەستاوە یان ئەوەی‌ کار دەکات لە زیادەی‌ تێچووی‌ خەرجی‌ مووچەو خزمەتگوزاریی‌ دەدرێت.

بۆ مانگی‌ پێنج داهاتی‌ حکومەت بەمجۆرەیە:

١ـ بڕی‌ (331 ملیار دینار) لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ پێشوو، چونکە بەهۆی‌ (200 ملیار) دینارەکەی‌ بەغداوە، داهاتی‌ ناوخۆ بۆ مووچەی‌ مانگی‌ چوار بەکارنەهات.

٢ـ لە داهاتی‌ نەوتی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ نزیکەی‌ (850 تا 880) ملیار دینار لەبەردەستە.

٣ـ لە داهاتی‌ ناوخۆی‌ مانگی‌ (5) بڕی‌ (331 ملیار دینار) لەبەردەستە.

واتە لە ئێستادا نزیکەی‌ (1,512,000,000,000  - یەک ترلیۆن‌و پێنجسەدوو دوانزە ملیار) دینار لەبەردەست وەزارەتی‌ داراییە، بەمجۆرە پارەی‌ پێویست بۆ دابەشکردنی‌ مووچە بە هەفتەیەک لە بەردەستەو دەبوو حکومەت پابەندی‌ بەڵێنەکەی‌ بێت‌و لەماوەی‌ هەفتەیەک مووچە دابەش بکات، نەوەک بەمجۆرەی‌ ئێستە مووچەی‌ مانگی‌ پێنج بگەیەنێتە ڕۆژی‌ (٢٦)ی‌ مانگی‌ (٦) کە دەبوو لەو بەروارە مووچەی‌ مانگی‌ (٦)دەست پێبکات!
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×