داوایەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی پێشكەشی دادگای فیدراڵی كرا
  2022-06-05       846       

بە تۆمەتی یاخیبوون لە دەستوور داوایەك دژ بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆماركرا و داوای هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە دەكرێت.

ئاوێنە: سكاڵاكە لەلایەن پارێزەری ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ دادگاكە بەرزكراوەتەوە و تیایدا دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پارتی یاخی بووە لە دەستووری عێراق و پابەند نییە بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵییەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بدرێت.

هاوكات داوایكردووە هەر كاندیدێكی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و پۆستەكانی دیكە لە حكومەت و پەرلەمان ڕەتبكرێتەوە.

ناوەرۆكی سكاڵاكە كە لەلایەن بەشێك لە میدیا عێراقییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە تیایدا ناوی پەرلەمانتارەكە شاردراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×