دەزگای گشتی فڕۆکەوانی سعوودییە بڕیاریداوە لەمەودوا رێگە بە گەشتیاران نادرێت دەبەی ئاوی زمزم بکەنە ناو جانتای سەفەریانەوە.
ئاوێنە: لە بڕیارەکەدا هاتووە، هەر جۆرە پێشێلکردنی بڕیارەکە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.
بڕیارەکە ئاڕاستەی تەواوی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی وڵاتەکە کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ساڵانە هەزاران زیارەتکاری ماڵی خودا لە کاتی گەڕانەوەیان ئاوی زمزم لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە.