باڵەخـانەی دادگایی فیدڕاڵی چۆڵکرا، لەسەرجەم دەروازەکانی ناوچەی سەوز خۆپیشاندانی فراوان هەیە. هاوکات، باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەتەواوەتی لە فەرمانبەر و پەرلەمانتار و ڕاگەیاندکاران چۆڵکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی بەرفراوان لە بەغدا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەرانیش بریتین لەو کەسانەی دانەمەزراون، یاخود فەرمانبەری وانەبێژ و گرێبەستن، هەموویان لەناوچەی سەوز دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگری لە چوونەژوورەوەی خۆپیشاندەران دەکەن.