چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بکات، کە تێیدا پرۆسەی دەنگدان بە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ دۆخی لەناکاو و گەشە بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنە: عەباس زاملی، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لەپەرلەمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە،" چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بکات کە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ دۆخی لەناکاو و گەشە بەڕێوەدەچێت.
هەرچەندە بڕیاربو کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەکاتژمێر 11:00 دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران دەستەی سەرۆکایەتی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوایخست.
وه‌زاره‌تی دارایی له رۆژی 13ی (ئازار/3)ی 2022 به‌په‌له پڕۆژه یاسایه‌كی به‌ناوی (پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان) ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد، له رۆژی 26ی (ئازار/3) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه كرا، بڕیاریشبو له‌دانیشتنی 28ی هه‌مان مانگدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ بكرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه دواخرا، دواتریش دادگای باڵای فیدڕاڵی لەعێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پەرلەمانتار باسم خه‌شان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای ئاسایشی خۆراك كۆبوه‌وه و بڕیاریدا كه پڕۆژه‌یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، دواتر لەلایەن لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانەوە بە داڕشتنەوەیەکی نوێوە ئامادەکرایەوە.
بە وتەی حەسەن کەعبی، سەرۆکی لیژنەی دارایی، پرۆژە یاساکە تەرخانکردنی پێویست بۆ ماددە خۆراکیەکانی ناو فۆڕمی خۆراک، باشترکردنی سەبەتەی خۆراک، کڕینی گەنمی ناوخۆ و هاوردەکردنی لەدەرەوە بەمەبەستی دڵنیایدان لە بونی خۆراکی پێویستی هاوڵاتیان، دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران، کڕینی غاز و وزە بۆ بەردەوامی پێدانی کارەبا و نەبڕانی لەوەرزی هاویندا لەخۆگرتوە.