پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەندكرد
  2022-06-08       453       

ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتی خۆیدا، پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەندكردو پاشان دانیشتنەكەی پەرلەمان هەڵگیرا.

ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق كۆی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراكی پەسەندكرد.

حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند پەسەندكردنی یاساكە "سەركەوتنە بۆ مافی هەژاران."

وتیشی، چاودێری و بەدواداچون بۆ خەرجكردنی بڕی ئەو شایستە داراییانە دەكەین كە لەنێو یاساكەدا هاتوون.

جەختیشی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە دەركردنی یاسا گرنگەكان و "لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران."

لەدوای پەسەندكردنی یاساكەش، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×