سەدر داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئامادە بکەن
  2022-06-09       629       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەرکی ئەو ئەنجامدانی چاکسازیی و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، بەڵام "پڕوپاگەندەکاران لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبونەتەوە" و چەقبەستویی سیاسی بەرەو چارەسەری ناڕوات، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.

ئاوێنه‌: موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، "دەسەڵات و سیاسەت بەلای منەوە جێگەی بایەخ نین، تەنها ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە گەندەڵکاران ئاشکرابکرێن، هەروەها دەمانەوێت چاکسازی بکەین کە ئەوەش تەنها بە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت، بۆیە دوپاتیدەکەینەوە کە ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، ئامادەی کشانەوەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستویی سیاسی بەمەبەست دروستکراوە، رەوتەکەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان زۆرینەن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بۆیە رەوتی سەدر بڕیاریداوە ناچێتەناو حکومەتی سازانەوە کە هەمو لایەنەکان تیایدا بەشداربن.

رێبەری رەوتی سەدر وتیشی، ئەوان پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن و باوەڕیان وایە عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×