عێراق لەسەر پرسی ئاو هەڕەشەی راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ توركیاو ئێران دەكات
  2022-06-09       533       

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەهۆی گرتنەوەی ئاو لە وڵاتەكەی هۆشداری دەداتە توركیاو ئێران و دەڵێت، ئەگەر مافی عێراق لە ئاو دابین نەكەن ئەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ هەردو وڵات رادەگرن.

حاكم زاملی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ(پێنجشەممە)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێران رێڕەوی چوار روباری گۆڕیوەو رێژەی ئەو ئاوەی لەو وڵاتەوە دەگات گەیشتۆتە سفر و هەروەها توركیاش كەمتر لەسەدا 20ی ئاوی بەرەو عێراق بەرداوەتەوە، ئەوەش نەك لەبەر خۆشەویستی عێراق بەڵكو لەپێناو بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی ئیلیسۆ.

زاملی وتی، رەنگە پەرلەمانی عێراقی هیچ رێگەیەكی لەبەردەمدا نەبێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دو وڵاتە دراوسێیە جگە لەوەی پەنابەرێتە بەر دەركردنی یاسایەك بۆ بە تاوان دانانی مامەڵەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە توركیاو ئێران.

بەپێی قسەی حاكم زاملی، قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ توركیا ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلارو لەگەڵ ئێرانیش دەگاتە 16 ملیار دۆلارو وتیشی"ئەوەش لەكاتێكدا كە عێراق تەنها هاوردە دەكات لەو دو وڵاتەوەو هیچی بۆ هەناردە ناكات."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×