وەزیری پەروەردەی عێراق: پاسەوانێك پرسیاری تاقیكردنەوەكانی دزەپێكردبو
  2022-06-10       478       

وەزیری پەروەردەی عێراق دەڵێت، پاسەوانێك هەڵساوە بە دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەی بیرکاری پۆلی سێی ناوەندی.

ئاوێنە: عەلی دلێمی، وەزیری پەروەردەی عێراق، ئەمڕۆ(هەینی) لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ئەو کەسەی پرسیارەکانی دزەپێکردوە پاسەوانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕەسافەی دوە، دوای ئەوەی کۆپییەکی کلیلی قاسەکەی بەدەستهێناوەو توانیویەتی بگات بە قاسەکە کە پرسیارەکانی تێدا بوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دواتر کەسی دیكه‌ش تێوەگلاون و لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فرۆشتویاننەتەوە.

وەزیری پەروەردەی عێراق رەتیشیكردەوە پرسیارەكانی وانەی عەرەبی دزەیان پێكرابێت و وتی، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە لەبارەی دزەپێكردنی پرسیارەكانی زمانی عەرەبییەوە، راست نییەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە پرسیاری ساختەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×