عیراق و هەرێمی كوردستان، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزبۆوە
  2022-06-10       433       

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 212 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە،119 كەسیش چاكبوونەتەوە، هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدانیش بەهۆی پەتاكەوە تۆمارنەكراوە.

ئاوێنه‌: بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5 هەزار و 215 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 212 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆربەی تووشبووەكان لە بەغدا و هەولێر و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 121 و لە هەولێر 28 و لە دهۆك 14 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 119 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و سلێمانی و كەربەلا بوون، هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدانیش لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە پەتاكە تۆمارنەكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×