دەستەى دەستپاکى عێراق گەندەڵییەکى ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئاشکرا دەکات
  2022-06-10       348       

دەستەی دەستپاکی عێراقی ئاشکرای دەکات، دوای لێکۆڵینەوەیەکی سێ ساڵی دەرکەوتووە، نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلار لە پارەی گشتی عێراق خراپ بەکارهێنراوە کە زیاتر لە ٤١ کەس و کارمەند و کۆمپانیا تێیدا بەشدارن.

ئاوێنه‌: دەستەی دەستپاکی لە راگەیەنراوێکدا باسى لەوە کرد کە کۆی ٩٢٦ ملیار دیناری عێراقی بەهۆیەکانی ساختەکاری، گەندەڵی، دەستێوەردان، سپیکرنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دیارنەماوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم ساختەکاریانە لە لقی میسانی بانکی کشتوکاڵی و چوار لقی بانکی رەشید لە میسان و بەغدای پایتەخت ئەنجام دراون

هەروەها لە راگەیەنراوەکەی دەستەی دەستپاکیدا ئەوەش هاتووە، گەندەڵییەکە لە چ کاتێکدا ئەنجام دراوە، بەڵام بەرپرسێکی دەستەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەو چالاکییە نایاساییەوە، وادەردەکەوێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دەستیانپێکردبێت.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی ٤١ کەسی تۆمەتبار دەردەکرێت کە کارمەندەکان و تەنانەت ئەو کەسانەش کە هەژماری بانکییان هەیە لەوێ لەو کەسانەدان کە لەم دۆسێی گەندەڵییەدا تێوەگلاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×