پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لە لەشکرکێشیەکەى تورکیا بۆ سەر هەرێم پێكدەھێنێت
  2022-06-10       359       

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانى عێراق لیژنەیەكی مەیدانی بۆ بەدواداچوونی داگیركارییەكانی توركیا لە خاكی ھەرێم پێكدەھێنێت.

ئاوێنه‌: ئەحمەد رەحیم ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند: ساڵانێكە داگیركاری توركیا نەھامەتی بۆ ھەزاران خێزان لە ھەرێمی كوردستان دروست كردووە و بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر ھاتۆتە ناوەوە، بۆیە بڕیاریانداوە بە پێكھێنانی لیژنەیەكی مەیدانی بۆ سەردانكردنی ئەو ناوچانەی توركیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجامداوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لیژنەکە دوای سەردانەکەو تەواو کردنى کارەکانیان كاریگەرییەكان و قەبارەی زیانەكان و قوربانییەكان ھەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێرق وتیشی: ھەموو زانیارییەكانیش دەكرێتە راپۆرتێك و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیش دەکاتەوە، گەلی عێراق مافی خۆیەتی وردەكارییەكانی داگیركاری توركیا و كاریگەرییەكانی بزانێت.

سوپای تورکیا ماوەی چەند مانگێکى ئۆپەراسیۆنی لەناو خاکى هەرێم لەدژی پەکەکە دوستپێکردوەو تائێستا بەردەوامە، بەڵام تائێستاش حکومەتى هەرێم و عیراق و هەردوو پەرلەمانى کوردستان و عێراق هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە لەسەر ئەو لەشکرکێشییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×