بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی دەستەی حەجو عەمرەی عێراق، یەکەم کاروانی گەشتی ئاسمانی حاجیان لە ١٤ی ئەم مانگە، کە دەکاتە رۆژی سێشەممە بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەونو یەکەم گەشتی وشکانیش لە ١٨ی مانگ بەڕێدەکەون.
ئاوێنه: لهڕاگهیهندراوهكهی دەستەی حەجو عەمرەی عێراقدا هاتووه، رۆژی سێشەممەی داهاتو رێکەوتی ١٤ی حوزەیران یەكەمین گەشتی حاجیانی عێراق لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لەمەدینە بەڕێدەکەون.
ئەوەشی خستووەتەڕو، گەشتی ئاسمانی حەجیان لە عێراق لەڕێگەی پێنج فڕۆكەخانەی وڵاتەوە دەبێت کە ئەوانیش فڕۆکەخانەکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە و هەولێر و سلێمانین.
دەشڵێت، گەشتەکان بە رێژەی سێ بۆ پێنج گەشت لە رۆژێكدا دەبێت و بەم جۆرەش لە ماوەی هەفتەیەکدا سەرجەم ئەو گەشتە ئاسمانییانەی حاجییان بەرەو وڵاتی سعودییە دەبەن کۆتایی دێن.
لەبارەی وادەی دەستپێکردنی یەکەم کاروانی گەشتی وشکانی لە راگەیەندراوەکەی دەستەی حەج و عەمرەدا هاتووە، گەشتی وشکانی لەرێگەی بەندەری سنوری عەررەوە لەرۆژی شەممەی داهاتو کە دەکاتە ١٨ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە ماوەی شەش رۆژدا تەواو دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، ٣٥٣ پاسی گەشتیاری مۆدێرن و تەندروستی ئامادەکراون بۆ گواستنەوەی حاجیان لەپارێزگاکانیانەوە بۆ ناوچە پیرۆزەکان لەهەمانکاتدا خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی گونجاو بۆ حاجیان دابیبنکراوە.