به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایانگه‌یاند، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه حیجاب (له‌چك) نه‌كات یان به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌چك له‌به‌ر بكات له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، له‌كاره‌كه‌ی دورده‌خرێته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی فه‌رمی ئێران "ئیرنا" له سه‌ر زاری مه‌حمودوڵا مورادی سه‌رۆكی "لیژنه‌ی فه‌رمان به چاكه و رێگری له خراپه" له پارێزگای كوردستان له رۆژئاوای ئێران بڵاویكرده‌وه، هه‌مو داموده‌زگا حكومییه‌كان پابه‌ندن به دورخستنه‌وه و ده‌ركردنی هه‌ركه‌سێك كه له‌چكی له‌سه‌ر نه‌كردبێت یاخود به شێوه‌یه‌كی خراپ له‌سه‌ری بكات.
مه‌حمودوڵا مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی پارێزگای كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی پلانی تۆكمه بۆ په‌چه و پاكیزه‌یی و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌ڕێوه‌چو، ده‌بێت په‌چه له مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌ستپێبكات، ده‌بێت ڕونیبكه‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵك كه له‌سه‌رنه‌كردنی له‌چك خراپه‌یه و ده‌بێت شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، "دوژمن كه له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی گه‌مارۆكان دۆڕاوه، پلانی جۆربه‌جۆری بۆ له‌ناوبردنی رژێمی ئێران له ناوه‌وه‌وه داناوه، هه‌ربۆیه وڵاتانی رۆژئاوا ساڵانێكه له‌شكركێشییه‌كی فه‌رهه‌نگی بۆ سه‌ر گه‌لی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
مه‌حمودوڵا مورادی ئاشكراشیكردوه، "دوژمن هێرشیكردوه‌ته سه‌ر هه‌مو بیروباوه‌ڕی موسڵمانان، به بڕوای ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش، ئه‌و كه‌سه‌ی سوكایه‌تی به بیروباوه‌ڕی سوننه‌كان ده‌كات، دوژمنی ئایین و ئیسلامه و ئامانجه‌كانی ڕه‌وته لاده‌ره‌كان به‌ره‌وپێش ده‌بات".
هه‌فته‌ی رابردوش، ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێران بڵاویكرده‌وه، "بڵاوپۆشی له وڵاتی ئێمه‌دا یاسایه و وه‌ك هه‌مو وڵاتان، پابه‌ندبون به یاسا به‌ته‌واوی واجبه بۆ هه‌مو ژنان به‌بێ گوێدانه بیروباوه‌ڕه‌كانیان، هه‌روه‌ها ڕه‌چاونه‌كردنی له‌چك به‌پێی یاسا ده‌بێت غه‌رامه بكرێت و ته‌نانه‌ت ده‌بێت دوریشبخرێته‌وه له‌كاركردن".