موقته‌دا سه‌در داوا له‌په‌رله‌مانتاره‌كانی ده‌كات نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به "ڕزگاركردنی وڵاته له‌چاره‌نوسی نادیار" وه‌سفده‌كات.
ئاوێنه: موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، داوای لێده‌كات نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌كانی پێشكه‌شی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات.
سەدر ئاماژەی بەوەداوە، سوپاسی هاوپەیمانەکانی لە "هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتیمان" ده‌كات بۆ ئەو ماوەیەی پێکەوە کارییان کردووەو لەپێناو نیشتیمان‌دا ئەوەی پێیانكراوه پێشکەشیان کردووە.
دەشڵێت، "سوپاسی ئامۆزام بەڕێز جەعفەر سەدر دەکەم كه وەک کاندیدێکی سەربەخۆ دەستنیشانمان کرد بۆ پۆستی سەرۆک وەیزرانی."
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕاشیگه‌یاندووه، "ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ڕزگاركردنی وڵاته له‌چاره‌نوسی نادیار‌و له‌پێناو نیشتیمان‌و گه‌لدایه."
ده‌ستله‌كاركێشانه‌ی په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وتی سه‌در له‌كاتێكدایه كه دوای نزیکەی هەشت مانگ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تائێستا بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکانەوە حکومەتی عێراق پێکنەهێنراوه‌و سه‌رۆك كۆماریش هه‌ڵنه‌بژێردراوه.
له‌كۆی 329 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موقته‌دا سه‌در خاوه‌نی 73 كورسییه، كشانه‌وه‌ی سه‌در له‌په‌رله‌مان ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له‌عێراق ده‌كاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی عێراق‌و دوا پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێ کردووه.