ئامۆزاكەی سەدریش لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە
  2022-06-13       387       

کاندیدەكەی سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشانەوەی خۆی لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیاند.

ئاوێنە: جەعفەر سەدر، كە دەكاتە ئامۆزای موقتەدا سەدر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتێک داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی نوێی عێراقدا پەسەندکرد هۆکارەکەی ئەوەبوو کە باوەڕی بە پڕۆژە “چاکسازی و نیشتیمانییەکەی” ڕەوتەكەهەبووە.

بۆیە دەڵێت، ئێستا کاتی داوای لێبوردن و کشانەوەیە لەو بەرپرسیارێتیە.

جەعفەر سەدر كە ئێستا لە بەریتانیایە و باڵیۆزی عێراقە لەو وڵاتە، سوپاسی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی “ڕزگاری نیشتیمانی” دەکات کە متمانەیان بە تواناکانی هەبوو تا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدیان کرد.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدری پەسەندكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×