بارزانی: رێز لە بریارەکەی سەدر دەگرین و چاودێری بەرەپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین
  2022-06-13       390       

پاش ئەوەی لەسەر فەرمانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، پەرلەمانتارانی رەوتەکە دەستیان لەکارکێشایەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "رێز لە بڕیارەکەی سەدر دەگرین."
 
ئاوێنە: ئەمرۆ دووشەممە 13ـی 6ـی 2022، مەسعود بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لەبارەی بڕیارەکەی سەدر و کشانەوەی لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەکردووە، "رێز لە بڕیارەکەی سەماحەتی بەڕێز موقتەدا سەدر دەگرین و چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی داهاتوو دەکەین." 
 
پاش ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوو موقتەدا سەدر داواى لە پەرلەمانتارانى رەوتەکەى کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ کشانەوەیان لە پێکهێنانی حکومەت، نامەى دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان واژۆ بکەن، دوای رۆژێکیش پەرلەمانتارەکان فەرمانەکەی سەدریان جێبەجێکرد. دواتر رۆژی یەکشەممەم محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامەکانی پەسەندکرد.

هاوکات، ماوەی 8 مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق کراوە، بەڵام هێشتا حکومەت پێکنەهێندراوە، پەککەوتنی پرۆسەی سیاسییش بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکانەوەیە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×