یەكەم هەڵوێستی رەسمی چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای كشانەوەی رەوتی سەدر لە پەرلەمان
  2022-06-13       710       

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، رێز لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەگرن و دەشڵیت: بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ(دوشەممە) چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی."

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردۆتەوە كە بەردەوام دەبن لە هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی و گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی "خزمەتگوزاری نیشتمانی."

هەروەها وتوشیەتی"هیواداربون لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكان هەنگاو بنێن، بەڵام رێز لە بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەگرن."

دوێنی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەكەیان، دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق پێشكەشكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×