دوای ئه‌وه‌ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەسلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کرد و هەر هەمان شه‌و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، دەسلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد، دادوەر هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، باس له شوێنگرتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌در ده‌كات له‌لایه‌ن كوتله‌كانی په‌رله‌مانه‌وه.
ئاوێنە: دادوەر هیمان تەحسین بەگ، بەڕێوەبەری گشتی لەفەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەربارەی دەسلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر به ده‌نگی ئه‌مریكای رایگەیاند: "به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراق ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێت که ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، ره‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌دوای ره‌وتی سه‌در دێن له‌بازنه‌کاندا جیاوازن هه‌ندێ بازنه هه‌یه سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنیان و هه‌ندێک بازنه هه‌یه هاوپه‌یمانی فه‌تح و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئیتر به‌مجۆره ئه‌وانه کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی نییه به‌وه‌ی کورد بێت یان عه‌ره‌ب بێت سونه بێت یان شیعه بێت به‌پێی بازنه‌کانه".
بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق زیاتر روونیکردەوە: "ئه‌و بازنانه‌ی که ره‌وتی سه‌در ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتن بۆ په‌رله‌مان، ئێستا ئه‌و کورسیانه به‌تاڵ بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه و په‌سه‌ند کرا له‌لایه‌نی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه، بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌پێی ئه‌و یاسایه سه‌رجه‌م بازنه‌کان پڕ ده‌کرێنه‌وه به‌و که‌سانه‌ی راسته‌وخۆ له دوای ئه‌و ئه‌وانه‌وه دێن که سه‌رکه‌وتن ئه‌و که‌سانه‌ی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن بۆ په‌رله‌مان بۆیه ئه‌وانه سه‌رجه‌م ئه‌و کورسیه‌کان پڕده‌که‌نه‌وه به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراق".
هەرچەندە دوێنێ میدیا عیراقییەکان لە زاری محەمەد حەلبوسییەوە بڵاویانکردەوە، شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر بە کەسانی سەربەخۆ پڕ دەکرێنەوە.
بەڵام بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، رەتیدەکاتەوە شێوازی پڕکردنەوەی کورسییەکان بەوجۆرە بێت، لەو رووەوە هیمان تەحسین بەگ جەختیکردەوە" له بازنه‌کاندا جیاوازه له‌هه‌ندێک بازنه هه‌یه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێته شوێنی، له هه‌ندێک بازنه هه‌یه سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنی ره‌نگه له‌هه‌ندێک بازنه عه‌ره‌بی سونه بچێته شوێنی یان کورد بچێته شوێنیان، ئه‌وه لای ئێمه زانراو نییه، چونکه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌نگه‌کان و ئه‌و لیستانه‌ی که له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه ده‌رچووه به‌هه‌مان شێوه په‌سه‌ندکراوه له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵی عیراقه‌وه".