سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، قۆرغكاری له پرسی هاورده‌كردنی په‌ینی كیمیایی ده‌ستپێده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش هەندێ لە دەست رۆیشتوانی زۆنی سەوز خەریکی پیلانێکن بۆ پێدانی مۆڵەتی هێنانی پەیینی کیمیایی تەنها بە یەک کۆمپانیا.
ئاوێنە: عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "
لە ساڵی 2019 و 2020 تا راددەیەک ئەو قۆرغکاریەی کە لە زۆنی سەوز بۆ هاوردەکردنی پەیینی کیمیایی هەبوو کۆتای پێهێرا".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئێستا دووبارە هەندێ لە دەست رۆیشتوانی زۆنی سەوز خەریکی پیلانێکن بۆ پێدانی مۆڵەتی هێنانی پەیینی کیمیایی تەنها بە یەک کۆمپانیا، لە کاتێکدا جوتیاران ئەمساڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی پەیینی کیمیایی نەیانتوانیوە بیکڕن یان بە رێژەیەکی زۆر کەم کڕیویانە کە هیچ سوودێکی بە دەغڵه‌كانیان نەگەیاندوە.
ده‌شڵێت: "وەک سەرەتایەکیش بۆ سەرپێگرتنی پیلانەکەیان ئێستا مۆڵەتی هاوردەکردنی پەیینی کیمیایی وەستێنراوە، هیوادارم وەک پێشتر مۆڵەت بەشێوەیەکی گشتی و بەپێی رێنماییەکان بکەنەوە".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەگەر هاوکاری جوتیاران ناکەن و پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆ ناکەن ئەوا بەلایەنی کەم رێگەیان لێ مەگرن و کۆسپیان بۆ دروست مەکەن".