وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی کوردستان دەخاتە بواری جێبەجیکردنەوە
  2022-06-15       884       

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیارێكی نوێی لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکردو دەڵێت "دەست دەکات بە هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی کوردستان".

 

ئاوێنە: لە نوسراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند ڕێگەنادرێت هیچ کۆمپانیایەک گرێ بەست لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتو دەڵێت "هەركۆمپانیایەك گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە دەبێت لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا گرێبەستەکانی هەڵبوەشێنێتەوە".

دەشڵێت "هەر کۆمپانیایەک ئەو خاڵانەی جێ بەجێ نەکرد دەخرێتە لیستی ڕەشەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×